وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو
(coco) ی ئه‌مریكی بنكه‌یه‌كی چالاكی كشتوكاڵ له كوردستان داده‌مه‌زرێنێ
پرۆفیسۆر سیروان بابان وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو پێشوازیی كرد له به‌ڕێز یوسف فه‌راییج باڵیۆزی چیك له عێراق، له دیدارێكدا كه به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی پلان وبه‌نداوه‌كان ئاماده بوون باس له ئامانجی هاتنی باڵیۆزه‌كه كرا به‌مه‌به‌ستی ئاشنا بوون به پلانی وه‌زاره‌ت و ئه‌و پرۆژانه‌ی كه له پێشینه‌ی خۆی دایناون، هاوكات باڵیۆزی چیك روونی كرده‌وه كه هه‌ولأ ده‌دات په‌یوه‌ندیی نێوان وه‌زاره‌ت و بزنسمان و كۆمپانیاكان به‌هێز بكات،هه‌روه‌ها روونی كرده‌وه كه شاندێكی باڵای وڵاته‌كه‌ی له مانگی حوزه‌یرانی داهاتوو سه‌ردانی كوردستان ده‌كات و چه‌ندین كۆڕبه‌ندی ئابووری و بازرگانی سازده‌كه‌ن بۆ پێش خستنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه به تایبه‌تی كه هه‌ولێر ئێستا بووه‌ته سه‌نته‌ری راكێشانی وه‌به‌رهێنان و كۆمپانیاكان كه روویه‌كی گه‌شی ئابووریی پێبه‌خشیوه،له ته‌وه‌رێكی دیكه‌شدا باس له دامه‌زراندنی كۆمپانیای زیتور بۆ كۆكردنه‌وه‌ی دروستكردنی تراكتۆر له به‌غدا كرا و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن
پێك هێنانی لیژنه‌یه‌كی باڵا له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو
په‌یمانگای) (AFBI ی ئێرله‌ندی باكوور به‌شداری له پێش خستنی كشتوكاڵی كوردستاندا ده‌كات
پرۆفیسۆر سیروان بابان وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو پێشوازی كرد له خاتوو د. مارگرێت پاترسن سه‌رۆكی به‌شی مایكروبایۆلۆژی خوارده‌مه‌نی له په‌یمانگای(AFBI) ی ئێرله‌ندای باكوور، له دیداره‌كه‌دا كه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی توێژینه‌وه و رێنمایی كشتوكاڵ له دیوانی وه‌زاره‌ت ئاماده‌ی بوو، سه‌ره‌تا باس له ئه‌رك و چالاكییه‌كانی ئه‌م په‌یمانگایه كرا كه دامه‌زراوه‌یه‌كی خۆراكی و زانستی وشیكارییه، بایه‌خ به لێكۆڵینه‌وه و په‌ره‌پێدانی بواری راوێژكاریی له بواره جیا جیاكانی كشتوكاڵ ده‌دات، له‌لای خۆیه‌وه وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو روونی كرده‌وه كه وه‌زاره‌ت پلان و به‌رنامه‌ی تۆكمه‌ی داڕشتووه له بواری پێش خستنی ئه‌م كه‌رته گرنگه.
له‌م مانگه‌دا شاندێكی باڵای كۆمپانیا‌و بزنسمانانی پۆڵۆنیا سه‌ردانی كوردستان ده‌كات
پرۆفیسۆر سیروان بابان وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو پێشوازی كرد له ستانسلاو سمۆلن باڵیۆزی پۆلۆنیا له عێراق و زیاد ره‌ئووف نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پۆلۆنیا، له دیدارێكدا كه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پلان له وه‌زاره‌ت ئاماده‌ی بوو،باس له به‌رنامه و پرۆژه‌ی له پێشینه‌ی وه‌زاره‌ت كرا كه له هه‌ردوو بواری كشتوكالأ و ئاودێری جێبه جێ ده‌كرێن،له ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا شاندی میوان باسی له‌و شانده باڵایه‌ی وڵاته‌كه‌ی كرد كه له 21 ى ئه‌م مانگه ده‌گه‌نه كوردستان و له ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حكومی و نوێنه‌رانی كۆمپانیاكان و بزنسمان و وه‌به‌رهێنه‌ران پێك دێ،ئاماژه‌شی به ئاماده‌بوونی كۆمپانیاكانی پۆلۆنیا كرد له پێشانگای هه‌ولێری نێو ده‌وڵه‌تیدا به‌شدارده‌بن كه له مانگی تشرینی دووه‌می ئه‌م ساڵدا ساز ده‌كرێ، هه‌روه‌ها روونی كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی 200 كورسیی خوێندنی بۆ قوتابیانی هه‌رێم ته‌رخانكردووه
پلانێكی ساڵانه بۆ به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی دوكان و ده‌ربه‌ندیخان
پرۆفیسۆر سیروان بابان وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو پێشوازی كرد له شاندێكی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی عیراقی فیدراڵ كه پێك هاتبوو له عۆن زیاب به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی سه‌نته‌ری نیشتمانیی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو و یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌نداو و كۆگائاوییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رچاوه‌كانی ئاو له دیاله و كه‌ركوك. له دیدارێكدا كه به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی سه‌رچاوه‌كانی ئاو و به‌نداوه‌كانی هه‌رێم ئاماده‌ی بوون. چه‌ندین ته‌وه‌ر گفتوگۆیان ده‌رباره كرا، له وانه پلانی ساڵانه‌ی به‌كاربردن و به‌ردانه‌وه‌ی ئاو له‌به‌نداوه‌كانی دوكان و ده‌ربه‌ندیخان، هه‌روه‌ها دیراسه كردنی ستراتیژیه‌تی ئاو له عیراق و هه‌رێمی كوردستان و دانانی به‌رنامه‌یه‌ك بۆ دروست كردنی پرۆژه‌ی گرنگی ئاو،
|
- بۆ گه‌یشتن به خودبژێوی له كشتوكالأ و ئاو،سوود له توانای زانستیی پسپۆرانی زانكۆ وه‌رده‌گیرێ
- بولگاریا كارگه‌ی پیشه‌سازیی په‌یین و كۆگای ساردبه‌ند له كوردستان داده‌مه‌زرێنێ
- روون كردنه‌وه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو
- له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراواندا.... وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو جه‌ختی له خزمه‌ت كردنی پرۆسه‌كه و كه‌م كردنه‌وه‌ی رۆتین كرده‌وه


























